لە قوتابخانەیەکی قەزای بازیان-ی سنووری پارێزگای سلێمانی، باوکێک وێنەی کچەکەی کە پولی دووەمی سەرەتاییەوە و لە پۆلەکەی خوێن لە لووتی هاتووە بڵاو دەکاتەوە، پاشان وەزیری پەروەردە دێتە سەر هێڵ و بڕیارێک دەدات. باوکەکە ناوی شوان محەمەدە و مامۆستایە لەو قوتابخانەیەکی سنووری قەزای بازیان و کچەکەشی لە هەمان قوتابخانە پۆلی دووەمی سەرەتاییە و ئەمڕۆ لە پۆلەکەی تووشی خوێنبەربوونی لوتی بووە و وێنەیەکی لە فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە. ئەو باوکە نووسیویەتی” لەبەر نەبوونی هیچ هۆیەکی فێنککەرەوە لە قوتابخانە نیو کاتژمێر خوێن لە لوتی کچەکەم هاتووە”و داوای کردووە کە پەیامەکەی بگاتە وەزیری پەروەردە. لە وەڵامدا وەزیری پەروەردە لە کۆمێنتی لاپەڕەیەکی پەروەردەی فەیسبووک وەڵامی ئەو باوکەی داوەتەوە و نووسیویەتی”سڵاو ، قسەم لەگەڵ باوکی ئەو قوتابییە کرد ، مامۆستا شوانە ، ئێمە ساڵانە پارەی راستەوخۆمان ناردووە بۆ قوتابخانەکان هەروەها داهاتی فرۆشگەشیان هەیە، وەک بۆم دەرکەوت سویچ پلاکی پانکەکانی پۆلەکانیان چاک نەکردووەتەوە ئەوەی کە مامۆستا شوانە بۆی باس کردم،لەبەرئەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنین بزانین ئایا پەروەردە کەمتەرخەمە فێنککەرەوەی نەناردووە ، کە ئێمە ناردوومانە و گوتوشمانە و نووسیومانە چۆن دابەشی بکەن ، ئایا لە پارەی فرۆشگا و پارەی پێشینەی ئەو قوتابخانەیە دراوە بە چی؟ بۆ نەتوانراوە چەند سویچ پلاکێک چاک. کرێتەوە؟”.