شێخ عەدنان نه‌قشبه‌ندى کۆچی دوایی کرد

شێخ عەدنان نه‌قشبه‌ندى، کەسایەتی دیاری کوردستان کە ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمان و وەزیری پێشووی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بوو کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەیەوە پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: “شێخ عەدنان نەقشبەندی یاساناس و کارگێڕی و کەسایەتییەکی دیاری ئاینیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێک بووە لەپەرلەمانتارە دڵسۆزو چالاکەکانی خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان”. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: “بەم بۆنە خەمناکەوه‌ پرسەو هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەخانه‌واده‌و کەسوکاری ببه‌خشێت”.