كاركردن لە پڕۆژەی هێڵی كارەبای 132 كەیڤیی بازیان-ڕانیە بەردەوامە، كە پڕۆژەیەكی گرنگی ستراتیژیی كارەبایە و لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێ دەكرێت. ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە کارکردن لە پڕۆژەی هێڵی کارەبای 132 کەیڤی بازیان-ڕانیە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە. ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو پڕۆژەیە پێک هاتووە لە 302 تاوەری کارەبا و درێژییەکەی 100 کیلۆمەترە. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ڕۆژانە 200 کەس کە 75٪یان دەستی کاری ناوخۆیین، بۆ ماوەی 12 کاتژمێر کار لەناو پرۆژەكەدا دەكەن.
كاركردن لە پڕۆژەی هێڵی كارەبای 132 كەیڤیی بازیان-ڕانیە بەردەوامە
