وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە دوو پێشمەرگە کە بە ئەرکێکی سەربازی دەرچوونە، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوونە و یەکێکیان گیانی لەدەست داوە. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە “بەرواری ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٠ بەیانی لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە هەولێرەوە، دوو پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای ١٩ی پیادە، لە نزیک گوندی سوسێ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، بەداخەوە یەکێک لەو دوو پیشمەرگەیە (ن .ع حسین محمود پیرۆت) گیانی لەدەست دا، هەروەها (بەشدار رەسوڵ شێخە) بریندار بوو، لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت”. وەزارەتی پێشمەرگە راشی گەیاندووە کە ئەو دوو پێشمەرگەیە بە ئەرکێکی سەبازی فەوجەکەیان چوونەتە نوسینگەی لیوای ١٩ی پیادە، لەڕێگادا لەکاتی گەڕانەوەیاندا، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوونە.