وەک جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتی کارەبا، لەدرێژەی هەنگاونان بۆ بە پریپەیدکردنی کارپێکردنی کارەبا، کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی دەکرێتە کارت. سیروان محەمەد، گوتەبێژی بهڕێوهبهرایهتیی کارەبای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:” لە ئێستادا تیمە تایبەتەکانی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی ئەنجامدانی کاری رێکخستنەوەی فیدەرەکانن بە هاوکاریی بەشی (GIS) وەک ئامادەکاری بۆ پریپەیدکردنی کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی”. گوتیشی:” دوای تەواوبوونی کارەکە، کارەبای هاوبەشانی ناوبازاڕ دەبێتە کارت و بەپێی بەکارهێنانی کارتەکە پارەیان لهسەر دەکەوێت”. بە گوتەی سیروان محەمەد دوای ئەو کارە، بە چەند قۆناغێک پلان بۆ بە پریپەیدکردنی کارەبای هاوبەشانی دیکەش دادەنرێت.
کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی دەبێت بە کارت
