سبەی لە شارێکی كوردستان پشووی فەرمییە

سبەی سێشەممە 3ی 1ی 2023، كرایە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حکوومییەکانی پارێزگای كەركووك. شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سبەی سێشەممە لە كەركووك و لە دامودەزگا حكوومییەكانی پارێزگاكە كرایە پشووی فەرمی.”گوتیشی: “ئەو پشووە خوێندنی كوردیش لە كەركووك دەگرێتەوە، بۆیە ئاگاداری كارگێڕی هەموو قوتابخانەكان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردە و هەموو قوتابییان دەكەینەوە كە سبەی پشووە.” لە چەند پارێزگایەكی دیکەی عێراقیش لە سێیەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس سبەی کراوەتە پشووی فەرمی.