به ‌ڕووداوى هاتوچۆ قوتابییه‌كى زانكۆ گیانى له‌ده‌ست دا

دره‌نگانى شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ قەزای بازیان لە نزیک کانی شەیتان ئوتومبێلیک لە جۆری ئۆپڵ وەرگەڕا و گەنجێک بە ناوی ئاکۆ عەبدوڵا دانیشتوی قەزای بازیان گیانی لەدەست دا. ئاکۆ، قوتابیی بەشی کۆمپیوتەری کرداری/ کۆلێژی زانستە پزیشکی و کرادارییەکان بوو لە زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ.