ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی خامەنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گەیاند ئافرەتان لە سایەی سیستەمەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا، دەچەوسێندرێنەوە. خامەنەیی لە میانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك چالاكوانی ئافرەتی ئێران، ئاماژەی بەوە كرد كە بەشداریكردنی ئافرەت لە بڕیارەكانی دەوڵەتدا، گرنگییەكی گەورەی هەیە و ئەوان وەكو وڵاتانی رۆژئاوا نین، كە ئافرەتان دەچەوسێننەوە. ڕێبەری ئێران دەشڵێ لە ڕێگەی پرسەكانی تایبەت بە ئافرەتانەوە، هەوڵ دەدەن كە بتوانن كاریگەری بخەنە سەر رای گشتیی رۆژئاوا، چونكە بە گوتەی خامەنەیی، ئافرەت لە وڵاتانی رۆژئاوادا دەچەوسێندرێنەوە و لە ئازاردا دەتلێنەوە.
خامەنەیی: ئافرەتان لە وڵاتانی رۆژئاوادا دەچەوسێنەوە
