وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە دووسبەی دووشەممە مووچەی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت و هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیان دەخاتە روو. وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوەکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و کریسمس و رۆژەکانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەوت، بەڵام لە رۆژی 9/1/2023 دەست بە دابەش کردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت”. شایانی باسە مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بودجەی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابین دەکرێت.
روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت
