بەرە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 8ی 1ی 2023، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگران.بەپی زانیارییەكانی (باسنیوز) لە كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، بەهۆی بوونی تەمومژ و دابەزینی ئاستی بینین، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر راگیراون.(باسنیوز) زانیویەتی كە تا بارودۆخی كەشوهەوا هێور دەبێتەوە و ئاستی بینین بەرز دەبێتەوە، راگرتنەكە بەردەوام دەبێت.چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە ڕێژەیەك بەفر و باران باریوە، جگە لەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیاردەی تەمومژ لە چەندان ناوچە، بە تایبەتیش لە ڕۆژئاوای هەولێر بە شێوەیەكی چڕ دەركەوتووە. چاوەڕوان دەكرێ ئەو شەپۆلە تا ڕۆژی دووشەممە 9ی 1ی 2023 بەردەوام بێت.
گەشتەکانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران
