كەركووک.. ژنە بەرپرسێكی داعش دەستگیر كرا

لە سنووری پارێزگای كەركووك، ژنە بەرپرسێكی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا. ئەمڕۆ شەممە 14ی 1ی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئاشكرای كرد كە لەسەر زانیاریی وردی هەواڵگری، هۆبەی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی 14 و بە هەمائاهەنگی هێزەكانی لیوای شەش و نۆی سوپا، لە بۆسەیەدا لە ناحیەی زاب، سەر بە قەزای حەویجە، توانییان ژنێك دەستگیر بكەن كە بەرپرسی دووەمی بەناو دیوانی (ئەلحەسەبەی)ی داعشە لە قەزای حەویجە. بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو ژنە و دەستگیركردنەكەی (باسنیوز) پەیوەندیی کرد بە عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجەوە، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.