بەپێی ئامار و زانیاریی دەزگای (globalfirepower)ی جیهانی كە تایبەتمەندە لە بواری ڕیزبەندیی بەهێزی سوپای وڵاتانی جیهان، عێراق ئەمساڵ 11 پلە دابەزیوە لە ڕیزبەندی وڵاتانی خاوەن بەهێزترین سوپا لە جیهاندا. بەپێی ماڵپەڕی globalfirepower، ساڵی رابردوو سوپای عێراق لە ڕیزبەندی 34ەمین بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهان بوو لە كۆی 140 وڵات و كیان، كەچی ئەمساڵ بە یەك جار 11 پلە دابەزیوە و بووەتە 45ەمین وڵاتی ریزبەندییەكە. جێی باسە پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی ئەم دابەزینەی سوپای وڵاتەكە لە ڕیزبەندی جیهانی، ئاماژەی بەوە كردبوو كە سوپای وڵاتەكەیان مێژووەكی پڕ سەروەری هەیە و دەبوایە لە سەرووی وڵاتانی خاوەن بەهێزترین سوپای جیهاندا بێت.
پلەی سوپای عێراق لە ڕیزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهان دادەبەزێت
