سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان کرد. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی کردووە و رایگەیاندووە: “بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەسکەندەر مەحمود)ی مامی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم”. هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت”.
مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی وەزیری پلاندانان کرد
