ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجی و هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر پێک بێنێت. لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئیمزای ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێری لەسەرە و دوێنێ پێنجشەممە دەركراوە، بڕیار دراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ مەبەستی وردبینیكردن لە داهات و خەرجی و هۆكاری ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەی وەرزشی هەولێر، كە ناڕەزایی هاندەرانی لێ كەوتووەتەوە. لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە سێ ناو دراوە كە ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەكەن و لە ماوەی 10 رۆژدا، كۆنووسێك لەبارەی داهات و خەرجی و هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر ئامادە دەكەن.