لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا حەفت كەس بریندار بوون

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی کۆیە – هەولێر، لە نزیک دەربەند ڕووداوێكی هاتوچۆ بووە هۆی برینداربوونی حەفت كەس. ڕووداوەكە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێكی پیکاپ و ئۆتۆمبێلێكی ساڵۆن بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەكە و شەش سەرنشینی ناو پیکابەکە بریندار بوون.