سبەی لە قوتابخانەکانی سنووری قەزای ئامێدی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزای ئامێدی، بە هۆی بەفر و سەرماوە دەوامی سبەیی قوتابخانەکانی سنووری قەزاکەی کردە پشوو. وەجی سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای ئامێدی بۆ(باسنیوز) رای گەیاند: “بە هۆی ناجێگریی کەشوهەواوە سبەی یەکشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری قەزای ئامێدی پشووە.” ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابیانی سنوورەکەیە.