قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران دانیشتووانی دەڤەرەکە ئاگادار دەكاتەوە کە سبەی دانیشتووانی دەڤەرەکە چەند دەنگێکی تەقەمەنی دەبیستن و هیچ مەترسییەکی نییە. مەنسوڕ محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئاگاداری دانیشتووانی سنوورەکەمان دەکەینەوە، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 6-2-2023 هێزەکانی پێشمەرگە، مەشق و راهێنانی تەقەکردن، بە چەکی جۆری هاوەن، لە بناری چیای هندرێن ئەنجام دەدەن.” ناوبراو راشی دەگەیەنێت کە سبەی لە دەڤەرەکە دەنگی چەند جۆرە چەکێک دەبیسترێت دڵنیاییش دەداتە دانیشتووانی سۆران ئەو دەنگانە هیچ مەترسییەکیان نییە و تەنیا راهێنانێکی سەربازییە.