شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌نته‌رى شاره‌كان قۆناغی بەفربارین دەست پێدەكات و له‌مشه‌وه‌وه ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/2/2023، محەمەد كەلاری، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه: “قۆناغى به‌فربارین ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مڕۆ بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو له ناوچەکانمان بەردەوامی دەبێت و لە چیاکانیش بەفر دەبارێت، بەهۆی قووڵبوونەوەی زیاتری بارستەهەواکە و نزمەپاڵەپەستۆکە، لەمشەوەوە ئەگەری بەفربارین هەیە و دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان.” ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئەو شوێنانەی ئەمشەو و بەرەبەیانی چوارشەممە ئەگەری بەفربارینی هەیە: سلێمانی، پێنجوێن، چوارتا، ماوەت، پیرەمەگروون، سەنگاو، قەرەداغ، گرپجنە، سەرتەک، هۆرێن، دەربەندیخان، بانیبی، خەلەکان، قەڵادزێ، هیران و نازەنین، پیرمام، شەقڵاوە، سۆران، خەلیفان، مێرگەسۆر، ڕواندز، وەرتێ، باڵەکایەتی، بارزان، گۆمەسپان، کۆڕێ، شیلادزێ، ئامێدی، بامەڕنێ، ئاکرێ، بەرزنجە، سەیدسادق، تەوێله، بیارە، بانان، تاسڵوجــه، فەقێ مستەفا، چیا سپی، لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی تری هەرێمی کوردستان، کاتی بەفربارینەکەش لە دوای کاتژمێر 10ی ئەمشەو دەست پێدەکات، بە تایبەتی سەنتەری شارەکان.
له سه‌نته‌رى شاره‌كان قۆناغی بەفربارین دەست پێدەكات
