ئەمڕۆ لە سنوورى پەروەردەى ڕانیەى ئیدارەى ڕاپەڕین شایستەى دارایى بەسەر وانەبێژانى سنوورەکە دابەش دەکرێت. یوسف جەلال، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى پەروەردەى ڕانیە، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “وێڕاى ئەوەى کە وانەبێژان و فەرمانبەران لە پشوودان، بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی ڕانیە ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2/2023 دەست دەکات بە دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی سنووری پەروەردەی ڕانیە”. گوتیشى: “بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەڕێوەبەرى قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن ئامادە بن بۆ وەرگرتنى پارەکە و دواتر لە شوێنەکانى خۆیان بەسەر وانەبێژاندا دابەشى بکەن”.