ئەمڕۆ بوومەلەرزە دوو وڵاتی دیكەی هەژاند

ئەمڕۆ پەیمانگەی جیۆفیزیایی نیشتمانیی مەغریب رایگەیاند، كە بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە هەرێمی حەسیمەی مەغریبی داوە بە بە توندیی ٤.٣ پلەی رێختەر. لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ دەزگای بوومەلەرزەی وڵاتی جۆرجیاش بە هەمان شێوە، رایگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، دوو بوومەلەرزە، یەكەمیان بە توندیی ٤.٤ پلەی ڕێختەر و دووەمیان بە توندیی ٣.٣ پلەی رێختەر لە رۆئاوای ئەو وڵاتەی داوە و ماوەی نێوان روودانی هەردوو بوومەلەرزەكە تەنیا ١٠ خولەك بووە. جێی باسە، تا ئێستا هیچ یەكێك لەو دوو وڵاتە باسی زیانی گیانی و ماڵیی ئەو بوومەلەرزانەیان نەكردووە.