بودجە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بارزۆریی کارەبای سێ گەڕەکی دەربەندیخان تەرخان دەکرێ

لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی بارزۆریی کارەبا له سێ گەڕەکی قەزای دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی چارەسەر دەکرێت. سیروان محەمەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بە بڕی ٧٠ ملیۆن دینار پرۆژەی ڕاکێشانی فیدەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی بارزۆریی فیدەرەکانی (۱۹، ۱٥، ۱۱)ی گەڕەکەکانی (کانی سارد و کۆمپانیای ڕووناکی) لە ناوشاری دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێ”. گوتیشی: “بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە گرفتی بارزۆریی کارەبا لەو گەڕەکانە هاوسەنگ دەبێت و کێشە هونەرییەکانی کەوتنی ئەو فیدەرانە چارەسەر دەبێت و کاریگەریشی لە پاراستنی تۆڕەکانی دیکەی کارەبای شارەکە دەبێت”.