سەبارەت بە راپۆرتەكەی رۆژنامەی (الصباح) حكوومەتی عێراق روونكردنەوە دەدا

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە بابەتی راپڕسییەکەی رۆژنامەی (الصباح) رای دەگەیەنێت کە بابەتەکە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە بۆچوونی فەرمیی حکوومەتی عێراق ناکات. کەمێک پێش ئێستا، باسم ئەلعەوادی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی عێراق سەبارەت بە راپۆرتەكەی رۆژنانەی (الصباح) لێدوانێکی رۆژنامەوانی بڵاو کردەوە و لە بەشێکیدا هاتووە “هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو بابەتەی لەژێر سەردێڕی (ئایا هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟) لە رۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە رۆژنامەی (الصباح)دا بڵاو كراوەتەوە، راوبۆچوونێكی كەسی و تایبەتە و بە هیچ شێوەیەك تەعبیر و گوزارشت لە دید و بۆچوونی رەسمیی حكوومەتی عێراق ناكات.” ئەمەی خوارەوە دەقی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیە:- لێدوانێكی رۆژنامەوانی لە حكوومەتی عێراقەوە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو بابەتەی لەژێر سەردێڕی (ئایا هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟) لە رۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە رۆژنامەی (الصباح)دا بڵاو كراوەتەوە، راوبۆچوونێكی كەسی و تایبەتە و بە هیچ شێوەیەك تەعبیر و گوزارشت لە دید و بۆچوونی رەسمیی حكوومەتی عێراق ناكات. مادەكانی دەستووری عێراق و هەموو ئەو ناوەڕۆكانەی تیایدا هاتووە كە عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵیە، هەروەها تەواوی ئەو بڕگانەی كە شێوازی پەیوەندیی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان رێك خستووە، یەكێكە لەو دەستكەوتەكانی عێراقی نوێ كە لەئەستۆی حكوومەتی عێراقدایە و پابەندە پێیەوە و كار بۆ ئەوە دەكات قووڵی بكاتەوە و پشتیوانیی بكات، حكوومەتی عێراقیش حكوومەتێكی شەرعیی هەڵبژێردراوە بەپێی دەستوور و پابەندە بە جێبەجێكردنی دەستوور و هەموو یاسا بەركارەكانی عێراقەوە. باسم ئەلعەوادیوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی عێراق