ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم فڕۆكە لە ئەورووپاوە بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا فڕی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 12 ساڵ تەواوی گەشتە ئاسمانییەكان لە ئەورووپاوە بۆ سووریا راگیرابوون. ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەرویجی لە فرۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی نیشتەوە، كە یارمەتی مرۆیی بۆ زەرەرمەندانی بوومەلەرزەكەی ئەم دواییەی پارێزگا كاولبووەكانی سووریا هەڵگرتبوو. تا دوێنێش لە وڵاتانی عەرەبی و هەرێمییەوە 200 فڕۆكەی بارهەڵگر بە یارمەتی مرۆییەوە گەیشتبوونە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكەی دیمەشق، لەوانەش تەنها دوێنێ سێشەممە، 13 فڕۆكەی بارهەڵگر لە وڵاتانی كەنداو و تاجیكستان و رووسیا و ئۆزبەكستان و كوێتەوە گەیشتبوون، كە 348 تۆن یارمەتییان هەڵگرتبوو، ئەمڕۆش یەكەم فڕۆكەی ئەورووپی لە فڕۆكەخانەكە نیشتەوە، سەرباری بەردەوامی ئەو گەمارۆیەی وڵاتانی ئەورووپا خستوویانەتە سەر ئاسمانی سووریا.
ئەمڕۆ یەكەم فڕۆكە لە ئەورووپاوە بەرەو دیمەشق فڕی
