ئەمڕۆ هەینی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێشبینى کەشوهەواى بۆ ئەمڕۆ و سبەى بڵاو کردەوە و ئاماژەى بەوە دا كە سبەى شەممە پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە. بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان ( 10 بۆ 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. سبەى شەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، خێرایى با هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر : 21 پلەى سیلیزىسلێمانی : 19 پلەى سیلیزىدهۆک : 19 پلەى سیلیزىکەرکوک : 24 پلەى سیلیزىهەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزىزاخۆ : 21 پلەى سیلیزىسۆران : 18 پلەى سیلیزى