ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای شه‌نگال، سوپای توركیا له ڕیگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئۆتۆمبێلی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/2/2023، دژه تیرۆری كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاند: “فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی كرده ئامانج و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار كوژران.” بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 12:10ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشە لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال كردووه‌ته ئامانج. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئه‌و وێنانه‌ی كه له میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بڵاو كراوناتهوه، به‌رپرسه كوژراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه ناوی (پیر چه‌كۆ)یه و له ریزه‌كانی فه‌وجی 80ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی كاری كردووه.