ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهستپێكردنی دەستپێشخەریی هەژماری من و پارەدانی دیجیتاڵی راگهیاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، كابینەی نۆیەم دەستی پێ كردووە. لەمبارەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەقی پرۆژەی پارەدانی دیجیتاڵی، پڕۆژەی هەژماری من بڵاو دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە دەستپێشخەریی پڕۆژەی “هەژماری من”ی دەست پێ کردووە، کە پرۆگرامێکی گشتگیری داراییە و ئامانج لێی دابینکردنی ڕێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتی بۆ دەست گەیشتن بە مووچەکانیان. پڕۆژەکە هەوڵی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووریی لە هەرێمی کوردستان دەدات، هەروەها پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکوومەت خێراتر دەکات، ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگای سەرۆک وەزیران بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی و پاڵپشتی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستاندا. کورتەی پڕۆژەکە ئەوەیە كە بەهۆی دەستپێشخەریی “هەژماری من”ەوە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە ڕێگەی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە ATM، کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێن، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. هەروەها ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات بۆ دەست ڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانە قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی. بە دیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەر، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکوومەتی هەرێم، پشت بەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکوومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات. حكوومەت بڵاوی كردووەتەوە كە لە میانەی قۆناغی تاقیکاریی ئەم دەستپێشخەرییەدا، حکوومەتی هەرێم دەستپێشخەریی “هەژماری من”، مووچەی نزیکەی ٨٥٠ کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخاتە سەر هەژمارە نوێیەکانی فەرمانبەران. پڕۆژەی تاقیکاری کاریگەری پرۆسەکە تاقی دەکاتەوە و هەر باشترکردنێکی پێویست دەستنیشان دەکات، پێش ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی دیکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە ماوەی بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە دوو ساڵ بخایەنێت. پڕۆژەکە چەندین سوودی جۆراوجۆری بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەیە، لەوانەش: ● پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کاتی خۆیدا بەبێ بوونی نۆرە و کاتی زۆر.● توانای دەست ڕاگەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێکدا بە بەکارهێنانی بانکی مۆبایل ئینتەرنێت بەبێ سەردانی لقەکان.● کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت. دەست ڕاگەیشتن بە بەرهەمە داراییەکان● دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا.● کڕینی کاڵا یان خزمەتگوزاری، یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لەڕێی قەرزی ئاسانەوە.● باشتربوونی ڕۆشنبیری دارایی. دەستڕاگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی● پارەدان بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنڵاینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی.● توانای حەواڵە لە نێوان هەژمارە جیاوازەکان لەڕێی بانکی مۆبایل\ئینتەرنێتەوە.● وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بە سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکات. ئابووریی هەرێمی کوردستان● بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکیدا، هەنگاو بە هەنگاو زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی لێ دەکەوێتەوە.● زیادبوونی خەرجییەکانی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی.● ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی بانکیدا، لەپێناو ڕاییکردنی مامەڵە و پێداویستی فەرمانبەر و هاووڵاتییان.● کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش.● زیادکردنی کارایی حکوومەت و شەفافیەت.● سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.