نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ڕای گەیاند بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندى هەرێمى کوردستان بچێتەوه بەغدا و نمونەى پڕۆژەیاسای نەوت و گازیش لەگەڵ خۆى ببات. فارس عیسا، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “شاندى تایبەتى دانوستاندنکارى هەرێمى کوردستان هەفتەى داهاتوو دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکوومەتى عێراق لەسەر چەند پرسێک کە پێشووتر گفتوگۆیان لەسەر کردبوو بەتایبەت بابەتى یاسای نەوت و گاز.” گوتیشى: “بۆ ئەو مەبەستە شاندەکەى هەرێمى کوردستان نموونهیهك لە پڕۆژە یاسای نەوت و گاز دەهێنێت و لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەکەین و دواى ڕێککەوتن لەسەرى و تێکهەڵکێشکردنى لەگەڵ ڕا و پێشنیار و یاسای نەوتى ئەوان، دەیکەینە پڕۆژە یاسایەک و بەمەبەستى گفتوگۆکردن و پەسندکردن دەینێرینە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.”