هەورێکی بەهێزی سوپەرسێل بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە هەورێکی بەهێزی جۆری سوپەرسێل له باشووری عێراقەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و لافاوی زۆر هەیە. ئەمشەو چوارشەممە 8/3/2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: “سەرەڕای بەردەوامبوونی بارانی بەخوڕی ناوبەناو لە گەرمیان، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئێستا هەورێکی بەهێزی جۆری سوپەرسێل له باشووری عێراقەوه بەرەو ناوەڕاستی عێراق لە بەغدا، باعقوبە، تکریت و دواتر بەرە و گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەیه و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و لافاوی زۆر هەیە لە چەم و دۆڵەکان”. ئەوەشی خستووەتە روو: “ئەگەر هەیه ئەو هەوره زەبەلاحە پێش نیوەشەو بگاتە ناوچەکە و تاوەکوو بەیانی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ بەردەوام بێت”.