ئەمڕۆ هەینی، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لەلایەن دەوڵەتی سعوودیەوە دیاری كرا. محەمەد شەوكەت عۆدە، بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەكناسیی سعوودیە ڕای گەیاند: “ڕۆژی 22ی ئەم مانگە تەواوكاری مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژی 23ی مانگیش یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.” ساڵانە موسڵمانان جگە لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب، لەگەڵ وڵاتی سعوودیە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبن.