شەوى ڕابردوو 12/3/2023، لە لۆفەکانى زینوێى وەرتێ بەلاى سنوورى ناحیەى سەرکەپکانى ئیدارەى ڕاپەڕیندا ئۆتۆمبیلێکى تایبەت وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەسى خێزانێک گیانیان لەدەست دا. ئۆتۆمبێلەکە لە لۆفەکانى زینووەکە هەڵدێراوە و بەهۆیەوە خێزانێکى نۆ کەسیی تێدا بووە، پێنج کەسیان گیانیان لەدەست داوە کە بریتین لە دایکێک بە ناوى عائیشە عومەر، کچەکەى بە ناوى بەفرین چەتۆ، کوڕەکەى بە ناوى تۆفیق چەتۆ لەگەڵ دوو منداڵ کە نەوەیانن و کوڕ و کچێکن بە ناوەکانى هەوراز و بانە. دواى ڕووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانى سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین و بڕیاریشە ئەمڕۆ تەرمى قوربانییەکان لە زێدى خۆیان لە قەزاى چۆمان، لە سنوورى باڵەکایەتى، بە خاک بسپێردرێن.