پسپۆرێكی جیۆلۆجی رای گەیاند بوومەلەرزەكەی ئەمشەو چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، هێندەی تەقینەوەی 200 تۆن مادەی TnT بەهێز بووە. ئەركان عوسمان كە پسپۆری جیۆلۆجییە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بوومەلەرزەكەی ئەمشەو ناوچەكەی گرتەوە، بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر بووە و لە قووڵایی 10 كیلۆمەترەوە لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان رووی داوە. دەشڵێ ئەم ناوچەیە لە هێڵی بوومەلەرزەوە نزیكە و شتێكی چاوەڕوانكراوە بوومەلەرزەی لێ ڕووبدات. هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە بوومەلەرزەی بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر، هێندەی تەقینەوەی 200 تۆن مادەی تی ئێن تی لەژێر زەوی بەهێزە.