مامۆستایه‌كی زانكۆ له شاری ناسریه له باشووری عێراق كوژرا و تا ئێستاش بكوژانی ده‌ستگیر نه‌كراون. دوێنێ 17ی3ی2023، مامۆستایه‌كی زانكۆ به ناوی دکتۆر عەقیل عەبدوڵا شامی، لە شاری ناسریە تیرۆر كرا، ئه‌مڕۆش ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی كوشتنی مامۆستاكه بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت مامۆستاكه له سه‌ر شه‌قامێك راوه‌ستاوه و له ناكاو ماتۆرسكیلێك كه دوو كه‌سی له‌سه‌ره لێی نزیك ده‌بنه‌وه و كه‌سێكیان به ده‌مانچه‌كه‌ی روو تێ ده‌كات و گولـله‌یه‌ك به سه‌ر سنگیه‌وه ده‌نێت و ده‌یكوژێت. تائێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی و ناسنامه‌ی بكوژه‌كانه‌وه، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه و بكوژانیش ده‌ستگیر نه‌كراون.