ئەمشەو لە گەڕەكی ڕزگاریی شاری كەركووك لە كافتریایەكی گەڕەكەكە، دەستڕێژی گوللە لە كەسێك كرا. عەقید فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی عروبەی شاری كەركووك، هەواڵەكەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند، گەنجێك لەلایەن كەسێكی دیكەوە بە دەستڕێژی گوللە بریندار كرا. سەبارەت بە ئەوەی باس لەوە دەكرێت كە چەند گەنجێكی دیكەش لە هەمان كافتریای گەڕەكەكە لەسەر یاری سینی و زەرف بووەتە شەڕیان بە چەقۆ و گوللە بریندار كراون، عەقید فەرهاد گوتی: “نەخێر تەنیا گەنجێك بریندارە و ئەویش بەهۆی ململانێی بووە لەگەڵ كەسێكی دیكە و ئێستا لێكۆڵینەوەمان لەبارەی ڕووداوەكەوە دەست پێ كردووە.”