مامۆستایەکی کۆلێژی پزیشکیی دهۆک دەرمانێکی دژی شێرپەنجە دروست دەکات

مامۆستایەکی کۆلێژی پزیشکیی دهۆک بە ناوی د. هەژمەت عەلی کە لە وڵاتی هەنگاریا قوتابیی قۆناغی دکتۆرایە، توانیی بۆ یەکەم جار دەرمانێکی نوێی دژی شێرپەنجەی ملی ڕەحم (Cervix) بە سەرکەوتوویی تاقی بکاتەوە. د. ھەژمەت عەلی لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆیدا ڕایگەیاندووە: ”ئەم دەرمانە بۆ یەکەم جارە دروست دەکرێت، لە جۆری 13 ئەلفا ئیسترۆنە (13a-Estrone) و دەتوانێت تاکوو 95٪ی خانەکانی شێرپەنجە لەناو ببات.” ڕوونیشی کردووەتەوە کە ”ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیەوە لە گۆڤارێکی پزیشکیدا بڵاو کراوەتەوە و هیوادارم توانیبێتم خزمەتێک بە مرۆڤایەتی بکەم.”