ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی عێراقی فیدراڵ ئاشكرای كرد، بە قاچاغبردنی دوو ملیۆن لیتر نەوت پووچەڵ كرایەوە و و دەست بەسەر 58 بارهەڵگری سووتەمەنیش گیراوە. لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگاكەدا هاتووە: “دەزگای هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەدواداچوون و دادگاییكردنی ئەو تاوانبارانەی بازرگانی بەپێكهاتەكانی نەوتەوە دەكەن و دەیدزن ودووبارە لەكارگەكان بەكاردێنەوە قاچاغی پێوە دەكەن.” ئاماژەی بەوەش داوە: “زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر پێكهاتەی نەوت دەستی بەسەردا گیراوە 58 تۆمەتبار و بارهەڵگری سووتەمەنیش گیراون”. دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو،15 شوێنی ئەو كەسانە دۆزراوەتەوە كە بۆ بەكارهێنانەوەی وەرگیراوەكان سوودیان لێوەرگرتووە ك كە تانكی جۆر و قەبارەی جیاوازیان تێدا بووە. راشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكانیان لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق ئەنجامدراون، هەموو ڕێكارە یاساییەكانیش گیراونەتەبەر.