وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لەبارەی هەناردەکردنی نەوت. ڤێدانت پاتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ناوەند و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی تورکیا – عێراقەوە”. گوتیشی: “ئەمە دەرئەنجامی ماندووبوونی سەرکردەکانی عێراقە کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی عێراق لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێن”.