لەسەر دەستدرێژیی سێکسی، کوردێک لە بەریتانیا بە 9 ساڵ زیندانیکردن سزا درا

بەپێی ماڵپەڕی كەناڵی (بی بی سی) و میدیا ناودارەكانی تر بەریتانیا، پەنابەرێکی کورد لە بەریتانیا، بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی بەرامبەر کچێکی پەنابەری ئۆکراینی، بە 9 ساڵ زیندانیكرن سزا درا. جوامێر سەید گوڵ جەعفەر (تاوانباری ئەو رووادوە) کە یەکێک بوو لەوانەی بەردەوام لە لەندەن و بەریتانیا دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانی دەکرد و لە سۆشیال میدیا خۆی وەک (چالاکوان!) دەناساند و بابەتی بڵاو دەکردەوە گوایا دژی گەندەڵییە لە کوردستان، بەڵام خۆی لە بەریتانیا بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی، دادگا بە 9 ساڵ زیندانیكردن سزای دا. جێی باسە جوامێر سەید گوڵ زۆربەی جاران لە خۆپیشاندانەكاندا لەگەڵ هەریەكە لە (شڤان ئازاد و ئیسماعیل سیان) دەردەكەوت. ماڵپەڕی (بی بی سی) و میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە کە جوامێر سەید گوڵ لە پارکێکدا لە شارۆچکەی نێستۆنی نزیک شاری مانچێستەر، لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی ئۆکراینی بە ناوی (سارا ئیگەن) و بە زۆرەملێ سێکسی لەگەڵ کردووە.