گەنجێکی ئێزدی لە شنگال کوژرا

لە قەزای شنگال نزیک خانەسۆر تەرمی گەنجێکی ئیزدی لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. گەنجێکی ئێزدی بە ناوی ”حازم دەخیل” لە شنگال کوژراوە و ئۆتۆمبێلەکەیشی سووتێنراوە و ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە سووتاوە. ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری تکسۆنی تایبەت بووە و تاوانەکە لە نزیک خانەسۆر لە قەزای شنگال کراوە.