زاخۆ.. قوتابییەكی پۆلی 12 كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

گەنجێك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە هۆی دەرنەچوونی لە تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ(باسنیوز) رای گەیاند: “گەنجێكی كوردی ئێزدی بە ناوی جەلال حەسەن سەیدۆ تەمەن 18 ساڵ كە خەڵكی كۆمەڵگەی خانەسۆرە و دانیشتووی كەمپی چەم مشكۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستی پێ كردووە. لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەو گەنجە دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی وەرگرتووەتەوە و دەرنەچووە و ناتوانێ بەشداری لە تاقیكرنەوەكانی كۆتایی ساڵ بكات، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.”