دارایی زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیاریی نوێی له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی چواره‌وه‌ ئاشكرا كرد.ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/4/2023، هونەر جەمال بەڕێوەبەرى راگەیاندنى وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێمی کوردستان میدیای  گۆڕانی راگەیاند: ” لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەى بە داهاتى سامانەسروشتییەکان و ئەو پارەیەى لە بەغدادەوە دێت و داهاتى ناوخۆ و هاوکارییەکانى هاوپەیمانان، تەواوکاریی موچەى مانگى چوار دابینبکەن. دەشڵێت: وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى نەوتى 24 رۆژى مانگى سێى هەیە، بەڵام لە ئێستادا بەشێکى خراوەتە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى دارایی بۆ دابینکردنى موچەى مانگى سێ بەکارهێنراوە، دواى پشووى جەژنیش ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەوەى هەر داهاتێک لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانە بچێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی. پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بوو هەموو هەوڵێکی حکوومەت و وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی مووچەیه