پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له ژنێك كردبوو.
لە راگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
ئاماژە بەوەشدرا، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.