شه‌وی رابردوو لە هه‌ولێر، له‌سه‌ر شه‌قامی 60ـی مه‌تری (ئەندەرپاسی بەردەم پەرلەمانی کوردستان)، رووداوێكی هاتووچۆی سه‌خت، گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكهوتهوه.
فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، راگه‌یاند، کاتژمێر1:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، روداوێكی هاتووچۆ له سەر شه‌قامی 60 مەتری نزیک پەرلەمانی کوردستان ناسراو بە (نەفەقی دارایی)، روویدا.
روونیكرده‌وه، رووداوه‌كه لەنێوان هیۆندایەکی تایبەت و فۆردێکی بارهەڵگر بووه، هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه بووە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه پێنج کەس گیانیان لە دەست داوە، دوو كه‌سی دیكه‌ش بە سەختی بریندارن”.