ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین کە ئەمڕۆ تەقەی لێکرا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە د. کاوان ئیسماعیل ڕاگری بەشی کۆلێژی یاسای سەڵاحەدین لەلایەن خوێندکارێکەوە تەقەی لێکرا و ڕاستەوخۆ بەهۆی سەختی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، د. کاوان بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارێکی زانکۆی سۆران بەناوی ئاراس قاسم تەقەی لە ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستایەکی کۆلێژی ئەندازیاری کرد و هەردووکیانی کوشت، هەر بەهۆی تەقەکانییەوە کارمەندێکی پرسگەی کۆلێژی یاسای سەلاحەدین بریندار بوو.