پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە مامۆستایەکی زانکۆ لە کەرکووک کوژرا، کە تورکمانە و یاریدەدەری سەرۆکی کۆلێژێکی خوێندنی ئیسلامی بووە لە زانکۆکە.
موقدەم ئەفراسیاو کامیل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە (تۆڕیی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6-2-2018 لەسەر رێگای کەرکووک – بەغدا، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە مامۆستایەکی کۆلێژی یاسایی زانکۆی کەرکووک کردووە، بەناوی (ع.ا)، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هیچ کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی ئەو مامۆستایە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “عەلی یەڵمازە” و تورکمانە، یاریدەدەری سەرۆکی کۆلێژێکی ئایینی زانکۆی کەرکووک بووە.