بکوژی سەرەکی گەنجە کوژراوەکەی کەلار خۆی رادەست کرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بکوژی سەرەکی گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ی قه‌زای كه‌لار خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ـی تشرینی دووه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بکوژی گەنجە کوژراوەکەی کەلار خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کرد و دانی بەتاوانەکەیدانا کە کێشەی کۆن لەنێوانیاندا هەبووە و بەهۆیەوە تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له‌نزیك قه‌ڵای شێروانه‌ی قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك به‌ناوی (داود سلێمان حیان) ته‌مه‌ن 31 ساڵ ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا، ئه‌مڕۆ بكوژه‌كه‌ی خۆی راده‌ستی پۆلیسی گه‌رمیانی كرد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 بكوژه‌كه‌ بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.