ته‌رمی كچێك له‌ به‌رده‌ڕه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه‌

به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له‌ نزیك گوندی ئامیان له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه‌ و پۆلیسیش ده‌ڵێت، دیار نییه‌ كوژراوه‌ یان خۆی كوشتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان له‌ نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش گوتیشی، كچه‌كه‌ خه‌ڵكی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه‌ و گولـلـه‌یه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وتووه‌، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووه‌ یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراوه، چونكه‌ (ده‌مانچه‌یه‌ك) له‌ نزیك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌‌.