کوڕی سەرۆکی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی لە سلێمانی تەقەی لە خەزورەکەی کرد و برینداری کرد، باوکیشی دەڵێت: ئاگاداری دامودەزگا ئەمنیی و یاساییەکانم کردووە دەستگیری بکرن و سزای بدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، کوڕی جەمیل هەورامی سەرۆکی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی تەقەی لە خەزورەکەی کردووە و برینداری کردووە.
لە روونکردنەوەیەکدا جەمیل هەورامی رایگەیاندووە: “کێشەیەک لەنێوان ئاژاوان-ی کوڕ م خەزوریدا کاک رزگار هاوڕێی خۆشەویستم روویدا، بەداخەوە کاک رزگار برینداربووە کە جێگەی دڵتەنگیمە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “من بێبەری، لەو رووداوە و ئاگاداری دامودەزگا ئەمنیی و یاساییەکانم کردووە، کە بە زووترین کات دەستگیری بکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە و سزای بدەن”.