نۆ مووشەک لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە

نۆ مووشەک لە ناوچەی سەوز لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نۆ مووشه‌ك له‌ جۆری كاتیۆشا ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیدا هاتووه‌: به‌هۆی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.

ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق كۆببێته‌وه‌