وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه به‌هۆی دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بانكی رافیده‌ین تاوانباربوو، ده‌ستگیركرا.
عوسمان ئه‌لغانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، نور زوهێر جاسم تۆمه‌تبار به دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌هه‌وڵدابوو له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌و توركیا رابكات، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هێزێكی ئه‌منی ده‌ستگیریانكرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوپاس بۆ ده‌زگاكانی دادوه‌ری له عێراق، كه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ئاسانكارییان ئه‌نجامدا.
پێشتریش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی روونكردبووه‌وه، نور زوهێر جاسم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانییای (مبدعون) كارده‌كات و یه‌كێكه له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی دۆسییه‌ی دزینی 2.5 ملیار دۆلار.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هۆشداری له‌باره‌ی فشاره‌كان بۆ ئازادكردنی ناوبراو دا.
دوای ئاشكرابوونی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) له له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج له بانكی رافیده‌ین، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق تادێت فراوانتر ده‌بێت.
رۆژی (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاری، به‌ر له چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی شەممە (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئیحسان عەبدولجەبار پاش دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت رایگەیاند، “دوای ئەوەی سەلماندمان کە 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) لە هه‌ژماری تایبه‌تی ده‌سته‌ی گشتی باج لە بانکی رافیدەین لە لایەن کۆمەڵێک کەسی دیاریکراوەوە دزراوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەمان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کردووە”.
هاوکات موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ئەو تاڵانییەی لە پارەی دەستەی گشتی باج کراوە بە ئاسانی تێناپەڕێت و ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوێستی توندی دەبێت”.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له‌باره‌ی پرسی دیارنه‌مانی ئه‌و گوژمه زۆره‌ی پاره له بانكی رافیده‌ین، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، سڵناکەنەوە لە رێوشوێنەکانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە کاریگەری بەسەر تەواوی جومگەکانی وڵات و دامەزراوەکانەوە هەبووه.
پێشتریش ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندبوو، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق، بەدواداچوونی بۆ دیارنەمانی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دینار لە بانکی رافیدەین دەستپێکردووە.