بکوژی ژنێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

ئەو برایەی شەوی رابردوو لە سلێمانی خوشکەکەی کوشت، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/11/2022، پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هاتووە: “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ تاڤگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێك هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ماڵی‌ خوشكه‌كه‌ی‌‌ و ته‌قه‌ی‌ لێده‌كات ‌و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ ده‌كات، دوای‌ دوو كاتژمێر ژنه‌كه‌ له ‌نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا و بكوژیش بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “دە‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار و کوردسات و سەرچنار و هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار راسپارد”.

لە راگەیەندراوەکدا هاتووە: “پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر‌و له‌ماوه‌ی‌ کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا بكوژی‌ ژنه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت ‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه‌ تاوانه‌كه‌ی‌ پێ ئه‌نجامدراوه‌”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی‌ 1994 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.